گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا

کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەمەبەستی گەشتکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکى تەمەن ٢٧ ساڵ لە ئاوى روباری دوکان خنکا.

ئەو گەنجەی خنکاوە تەمەنی ٢٧ ساڵ بووە و دانیشتووی شاری کەرکوک بووە، بەمەبەستى گەشتکردن روى لە سەیرانگاى دوکان کردبوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی دوێنێ شەممە ١٥ی ئایار خێزانێکی سێ کەسی کە لە دایک و باوک و منداڵێک پێکهاتبوون، لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ خنکان.


AM:11:00:16/05/2021