وێنە.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار ـ پەروێزخان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار ـ پەروێزخان رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر لە نزیک ناحیەی قۆرەتو سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن.




PM:05:25:29/04/2024