ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەوڵێر ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەردەکات


ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر کار ئاسانی بۆ هەڵگرتنی تەواوی ڕێوشوێنەکان دژی پەتای کۆرۆنا دەکات، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنوماییەکانەوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

یەکەم: لەبەیانییەوە رۆژی دووشەمە ١٧ی ٥ی ٢٠٢١، سەرجەم  هۆڵەکانی بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاوڵاتیان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان رەچاووی رێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی(دەمامک).

دووەم: وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەرابردوو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و رێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیارێتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتیان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە کردنەوەی سنورەکان لەگەڵ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقدا.



PM:11:48:16/05/2021