بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی رێکخستن و چاکسازی لە بەشێکی تۆڕەکانی کارەبا بۆ ماوەی رۆژێك چەند گەڕەكێك بێئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەنجامدانی چاكسازی لە تۆڕەكانی كارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیەوە سبەی سێشەممە ٢٥ی ئایار دابەشكردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوكان - سلێمانی دەوەستێت.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەكیە و ئەڵایی بێ ئاو دەبن.


PM:01:03:24/05/2021