بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند " ئەمڕۆ دوو شەممە ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور کرایەوە و بڕیاریش دراوە بارەگاکانی پارتی لە مەخموور کە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر داگیرا کرابوون، چۆڵ بکرێن".
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی بیست و سێی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، به میدیای حیزبەکەی راگەیاندووە " به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور كرایه‌وه، پێنج ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و ژووره ده‌ستبه‌كاربوون".
روونیشی كرده‌وه، ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و ژووره هاوبه‌شه‌كه، هاوكار ده‌بێت بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه و متمانه‌ی هاووڵاتیان، كه دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ كردبوو.
دوێنێ ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکووک پێکهێنرا، بە گوێڕەی رێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا چەند ناوەندێکی دیکەی هاوبەش دەکرێنەوە بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەناوچە جێناکۆکەکان.