"هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە"

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" تا ئەو كاتەی بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم تەواو دەكرێت ناردنی پارە بەشێوەی كاش بەردەوام دەبێت". 

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە" دادگای فیدراڵی عێراق رێگای بە وەزارەتی دارایی عێراق داوە تا ئەو كاتەی بە بانكیكردنی مووچە تەواو دەكرێت ناردنی پارە بەشێوەی كاش بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت بۆیە هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچە نییە". 

لەبارەی ناردنی مووجەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە، غەریب ئەحمەد دەڵێت" دوای وردبینكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت". 


AM:12:03:30/04/2024