ویلیام هیگ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سبەینێ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات‌و لەگەڵ بارزانی‌و سەركردەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ویلیام هیگ بەسەردانێك گەیشتە بەغدا‌و بڕیارە لەگەڵ سەركردە عێراقییەكان كۆببێتەوە.

بە پێی زانیارییەكان بڕیاروایە سبەێنی هەینی 26/6، ویلیام هیگ، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات‌و لەگەڵ بارزانی‌و سەركردەكانی كورد كۆببێتەوە.

سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەدوای دیداری جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بوو لەگەڵ سەركردەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان.




PM:02:10:26/06/2014