داعش تەنها کاتژمێرێک دوورە لەبەغداوە

چەکدارانی داعش شارۆچەکەی مەنسوریەیان لەپاریزگای دیالە کۆنترۆڵکرد، بەمەش تەنها کاتژمێرێک لەبەغداوە دوورن، ئەمە لەکاتێکدا سووپای عێراق لەقۆڵێکی ترەوە لە تکریت باسی پێشرەوی سوپاکەیان و کۆنترۆڵکردنی ناحیەی عەلەم دەکەن.
چکدارانی داعش لەمەنسوریە دەستیان گرتووە بەسەر حەوت گوندی ناوچەکەشدا.
لە قۆڵێ تکریتەوە سووپای عێراق باس لەوە دەکەن کەلەرێگای دابەزاندنی هێز لەئاسمانەوە لە زانکۆی تکریت وەک ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا باسی دەکات، ئەو ناوچەیەیان کۆنترۆڵکردووە.
لە ناوچەی سامەڕاش بەپێی دوا زانیاری داعش ئەوان دەستیان بەسەر پاڵاوگەکەدا گرتووە و تەنها پەیمانگاکەن ناوی ماوە، بەڵام سووپای عیراق ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوەو دوێنێ گرتەیەکی ڤیدیۆیی پاڵاوگەکەیان بڵاوکردۆتەوە. 



AM:09:39:27/06/2014