کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکان و دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە ڕاگرتنی کارەکانیان بڵاوکرانەوە دەشڵێت" هیچ شتێکی فەرمییان لەو بارەیەوە پێ نەگەیشتووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە،جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەردەوامین لە کارەکانمان و هیچ شتێکمان لەسەر ڕاگرتنی کارەکانمان پێ نەگەیشتووە".

جومانە غەلای وتیشی" هیچ شتێکی فەرمی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆن مامەڵە لەگەڵ نووسراوی فەرمی دەکات".

جەختیشیکردەوە لەوەی ڕێکارەکان بەردەوامن و لە کۆتایی ئەم مانگەشدا دووەم هەڵبژاردنی ئەزموونی ئەنجام دەدرێت و ڕادەستکردنەوەی کارتی دەنگدانیش بەردەوامە.

جومانە غەلای ڕاشیگەیاند" تا ئێستا فۆڕمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان چاپ نەکراون".

ئەم لێدوانەش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە هات کە باسیان لە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی هەڵبژاردن دەکرد.





AM:11:06:02/05/2024