جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" كە كەڕووی ڕەش نەخۆشییەكی گوزراوە نییە و پەیوەندیشی نییە بە كۆرۆناوە، بەڵام كاریگەری لەسەر تووشبووانی پەتای كۆرۆنا زیاترە".
دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" تا ئێستا 39.294 (سی و نۆ هه‌زار و دوسه‌د و نه‌وه‌د و چوار) كه‌س له سلێمانی ڤاكسینی به‌كارهێناوه، ڕاسته هێشتا پرۆسه‌كه به دڵی ئێمه نییه، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی ڤاكسین ئه‌و ڕێژه زۆره نییه كه له‌به‌رده‌ستدایه، بۆنمونه ئێمه هه‌تا ئێستا بڕی ڤاكسین كه هاتوه له سنوری سلێمانیدا 102.000 (سه‌د و دو هه‌زار) ژه‌می ڤاكسینمان وه‌رگرتوه، 40.0000 (چل هه‌زار)مان به‌كارهێناوه پرۆسه‌كه‌ش وایه ئه‌گه‌ر ژه‌می یه‌كه‌م ده‌درێت ده‌بێت چاوه‌ڕێی سێ هه‌فته بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌می دوه‌میش بدرێت، واته ده‌بێت به‌شی هه‌ردوكیان بكات، بۆیه هه‌تا ئێستا ڕێژه‌ی كوتان 40%، ئێمه بۆ له‌مه‌ودوا به‌نیازین زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كان جارێكی تر بخه‌ینه‌وه ئیش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێدانی ڤاكسین زیاتر بكات و به‌و شێوه خاویه نه‌بێت".
وتیشی" كێشه‌مان له‌وه‌دایه كه ڤاكسینی فایزه‌ر داواكاری زۆر له‌سه‌ره یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان به‌ده‌م هه‌مو ڤاكسینه‌كانه‌وه ناچن، داواكاری زۆر له‌سه‌ر فایزه‌ره به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه خراپه‌ی خه‌ڵك هه‌یه‌تی له‌سه‌ر جۆره‌كانی ڤاكسین ئه‌مه‌ش وایكردوه خه‌ڵك ناچێت به‌ده‌م ئه‌سترازینیكا و سینۆفارم و ئه‌وانی تره‌وه له‌به‌رئه‌وه هۆكاره‌كه به ته‌نها ئێمه نیین ئه‌وه‌ی ده‌می بكاته‌وه ده‌ڵێت من فایزه‌رم ده‌وێت فایزه‌ریش به‌و شێوه زۆره نییه كه به‌ده‌ستی ئێمه بگات و بیده‌ین به هه‌مو خه‌ڵكی دڵنیای هاوڵاتیانمان كردوه‌ته‌وه كه ڤاكسینه‌كان هه‌موی وه‌كو یه‌ك كاریگه‌رن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، من خۆم یه‌كێك بوم له‌وانه‌ی كه سینۆفارمی چینیم به‌كارهێناوه له‌بری فایزه‌ر و ئه‌سترازینیكا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی كه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان پێیه‌تی كه ئه‌مه دروستكراوی وڵاتێكه كه متمانه‌ی نییه نه‌خێر وانییه كاریگه‌ری خۆشی هه‌بوه، ده‌توانم بیسه‌لمێنم بۆ ئه‌وه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان به‌ده‌م هه‌مو ڤاكسینه‌كانه‌وه بچن و داواكاریان له‌سه‌ر یه‌ك ڤاكسین نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م هه‌فته‌یه بڕێكی زۆر باشمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه به‌نیازین له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه زۆربه‌ی بنكه‌كانمان پڕبكه‌ینه‌وه له ڤاكسین بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زۆر چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ناویشیان پڕكردبێته‌وه له ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان بتوانن بچن سه‌ردانی شوێنه‌كان بكه‌ن، به ڕاستی هاوڵاتیانیش ده‌بێت ئه‌وه‌نده هۆشیاریان هه‌بێت كه پێشینه بده‌ن به‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پیرن یان ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشیان هه‌یه نه‌ك گه‌نجێكی 25 ساڵی بچێت له‌سه‌ره‌دا بوه‌ستێت و چاوه‌ڕێی ڤاكسین بكات و پیرێكیش له ماڵه‌وه دانیشتبێت له‌به‌رئه‌وه پێویسته هاوڵاتیانیش ڕه‌چاوی ئه‌و بارودۆخه بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌م وڵاته‌دا واسته‌كاری و ته‌كلیفكردن بوه به كلتور، خه‌ڵك ئه‌سته‌مه وازی لێبهێنێت هیوادارم ئه‌و كه‌لتوره له‌ناوبچێت و خه‌ڵكی فێربن كه چاوه‌ڕێبكه‌ن و له پشودرێژیدا بن زو بێت یان دره‌نگ هه‌مو خه‌ڵك ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ڤاكسین به‌بڕێكی زۆریش ده‌مێنێته‌وه و خه‌ڵك له كاتێكی گونجاو و به‌بێ ئه‌وه‌ی توشی دڵه‌ڕاوكێ بێت ڤاكسینه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
له‌باره‌ی نه‌خۆشی كه‌ڕوی ره‌ش، دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم وتی" كه‌ڕوی ڕه‌ش یه‌ك حاڵه‌ت بونی هه‌بو، یه‌كێكه له حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كانی كه‌ڕو كه له ماوه‌ی چوار بۆ پێنج ساڵدا جارێك ڕوده‌دات، په‌یوه‌ندیدار نییه به كۆرۆناوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه كۆرۆنا ده‌گرن بۆیان هه‌یه به‌هۆی دابه‌زینی به‌رگری له‌شیان و به‌كارهێنانی ده‌رمانی ستیرۆید توش ببن په‌یوه‌ندیداره به زۆربه‌ی نه‌خۆشیه ڤایڕه‌سیه‌كان یاخود زۆربه‌ی ئه‌و نه‌حۆشیانه‌ی كه به‌رگری له‌ش تێدا داده‌به‌زێت به‌ڵام ئه‌مه له 100 هه‌زاردا یه‌ك كه‌س توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت له‌و به‌رگری لاوازانه".
هۆشداریشی له‌نه‌خۆشی كه‌ڕوی ره‌شدا و وتی" كه‌ڕوی ڕه‌ش مه‌ترسیداره مه‌ترسیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه رێژه‌ی مردن ده‌گاته 50% ، بۆیه بۆ ئه‌و كه‌سه مه‌ترسیداره كه توشده‌بێت ئه‌گه‌رنا خودی نه‌خۆشیه‌كه ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار نییه و هێنده‌ش په‌یوه‌ندیدار نییه به زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كانه‌وه و ده‌گمه‌نیشه له‌به‌ر ئه‌وه پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات".
ئاشكراشیكرد، نه‌خۆشیه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گوازراوه نییه و نابێت به په‌تا مه‌گه‌ر یه‌كێك زۆر له نه‌خۆشه‌كه نزیك بێت ده‌ستكاری ئه‌و شوێنه‌ی بكات كه كه‌ڕوه‌كه‌ی پێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رگری له‌شی لاواز نه‌بێت و به‌هێز بێت هیچ كاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ریه‌وه له‌به‌رئه‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خودی ئه‌و نه‌خۆشه‌یه كه توشی ده‌رده‌كه‌ی كردوه و نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وتوه، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه به‌رگری له‌شی به‌هێزبێت كاریگه‌ری نییه، له‌وانه‌یه ڕۆژانه كه‌ڕوی ڕه‌ش له خواردندا به‌رمان كه‌وتبێت یان له میوه‌دا به‌رمان كه‌وتبێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌شمان به‌هێزه هیچ كاریگه‌ری نییه له سه‌رمان.