شۆک: نوێبوونەوەی هەواڵی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە

هەواڵی گەڕانەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە  میسی جارێکی دیکە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دێتە ئاراوە.

 لە ئێستادا مێسی چێژ لە کاتەکانی لە ئینتەر میامی وەردەگرێت، بەڵام ڕۆژێک دێت کە دەبێت بگەڕێتەوە ماڵەکەی.  پێم وایە بۆ ئەو ماڵەکەی بەرشەلۆنەیە گۆلێم بالاگی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی وادەڵێت.

 مێسی لە مانگی ئابی ٢٠٢١ بەرشەلۆنەی جێهێشت، و وەک یاریزانێکی ئازاد بە گرێبەستێکی دوو ساڵە ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد، ساڵی ڕابردووش بڕیاریدا ڕوو لە ئینتەر میامی ئەمریکی بکات.

 ڕۆژنامەنووس گۆلێم بالاگی، نووسەری کتێبی "مێسی" کە لە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە نزیکە، ​​ئاشکرای دەکات پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠٢٢ بە ناچاری دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

 گۆلێم بالاگی لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕایگەیاند، مێسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، لە کاتێکدا جارێکی دیکە ڕێگای بەرشەلۆنە و لیۆ مێسی یەکتر دەبڕنەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا مێسی چێژ لە کاتەکانی لە ئینتەر میامی وەردەگرێت، بەڵام ڕۆژێک دێت کە دەبێت بگەڕێتەوە ماڵەوە من باوەڕم وایە بۆ ئەو ماڵەکەی بەرشەلۆنەیە.


 جێگای سەرنجە کە ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی  بالاگی کتێبێکی بە ناوی "میسی” نووسیوە، کە تیایدا ژیانی هونەری بەناوبانگی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی دەگێڕێتەوە، لە لەدایکبوونیەوە لە شاری ڕۆزاریۆی ئەرجەنتینی دەستپێدەکات تا گرانترین پاڵەوانێتی و نازناوەکانی لەگەڵ خۆیدا بەدەستهێناوە  لەگەڵ، بەرشەلۆنە.


PM:01:06:10/05/2024