لیژنەی سامانە سروشتییەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین ڕاگەیاند

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێویستە رێكارەكانی ھاتنی بەنزین ئاسان بكرێت، ئاسانكاری بۆ سەرجەم بازرگانان بكرێت، ناكرێت بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر خەڵك گرفتێكی گەورەیە". 

گولیزار رشید سندی جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك باسی لەوەكردوە، پێویستە رێكارەكانی ھاتنی بەنزین ئاسان بكرێت، ئاسانكاری بۆ سەرجەم بازرگانان بكرێت، ناكرێت بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر خەڵك گرفتێكی گەورەیە دەبێت چارەسەری خێرای بۆ بدۆزرێتەوە، ئێمە كە لەپەرلەمان یاسامان دەركرد بۆ ئەوە نەبو رێكارەكان ببنە ھۆكاری گران بونی نرخی بەنزین. 

ئاماژەی بەوەشكردوە، كاتی خۆشی ئەو مەرجەیان دانا كە ئاسانكاری بكرێت بۆ هێنانی بەنزین، بۆیە گرنگە كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەت بكەن و ھۆكارەكانی ئەو گران بونە دیاری بكرێت و رێكاری خێرا بۆ چارەسەر بدۆزرێتەوە.
تا دێت نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە و لە ئێستا یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ 700 دینار، یەك لیتر بەنزینی محەسەن 750 دینار و یەك لیتر بەنزینی سۆپەر 800 دینارە.


PM:01:05:12/06/2021