سعودیە لەبارەى حەجى ئەمساڵەوە بڕیارێکى نوێى دەرکرد

سعودیە بڕیاریدا ئەمساڵ تەنها هاووڵاتیانی دانیشتوی وڵاتەكەی خۆی بۆیان هەبێت فەریزەی حەج جێبەجێ بكەن و موسوڵمانانی وڵاتانی تر ناتوانن سەردانی ئەو وڵاتەكە بكەن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى حەج و عەمرەى سعودیە بڵاویکردەوە، ئەمساڵیش بەهۆی کۆرۆناوە رێگە بە ئەنجامدانی گەشتی حەج لەدەرەوەی وڵات نادەن و تەنیا رێگە بە ٦٠ هەزار کەس لە نێوخۆی وڵاتەکە دەدەن حەج بکەن.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار بکەن، دەبێت باری تەندروستیان جێگیربێت و ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرت بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەش كە ڕێیان پێ دەدرێت بەشداری حەج بكەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان ١٨-٦٥ ساڵدا بێت و نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت.


PM:02:05:12/06/2021