فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی سنورەکانی ئاکرێ كرد لە پارێزگای دهۆك.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە دەوروبەری گوندی چەلکێ لە سنوری ناوچهی بهرواری باڵایان لە سنوری قەزایی ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک بەسەختی بۆردومانکرد.
هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە ڕەز و باخ و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە و دڵەڕاوكێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەكە دروستكردووە.