روسیا: ئەگەر عێراق یەکگرتوو نەبێت، ناوچەکە دەتەقێتەوە

‌سێرگی لافرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا
وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لافرۆف دەڵێت" دەبێت عێراق بەیەکرتووی بمێنێتەوە، ئەگەر وانەمێنێتەوە، لەناوچەکەدا دەتەقێتەوەو هەموو ناوچەکە دەگڕێتەوە، ئەوە سوریایە خەریکە دەڕوخێت، لیبیایە خەریکە ئەویش دەروخێت، بەمەش هەموو ناوچەکە دەبێت بە ئاگر".
لافرۆف دەڵێت "هەموو کێشەکانی ئەمرۆی عێراق ئەنجامی ئەو تۆوەیە کە لە ٣٠٠٣دا ئەمەریکییەکان رشتیان و لەگەڵ بەریتانییەکان ئەو سەرکێشییەی عێراقیان کرد".
روسیا پێیوایە دەبێت کێشەی عێراق ببرێتە ئەنجوومەنی ئاسایش و هاوکات وڵاتانی دراوسێی عێراق کۆمەکی بکەن تا بارودۆخەکە بە پۆزەتیڤ وەرچەرخێت". 



PM:12:28:28/06/2014