وەزارەتی بازرگانی هەرێم کاتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرای دەکات، سبەینێ سێشەممە دەستدەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم سایلۆکانی هەرێم.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئێوارەی 20ی حوزه‌یرانی 2021، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ ئاگادارکراین کە لە هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت".

باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی  ئەو پلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان، داوایان لێ کراوە کە رۆژی سێشەممە 22ی حوزه‌یرانی 2021، وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێم رادەگەیەنن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، داواش لە جوتیاران دەکرێت پابەندی رێکارە دیاریکراوەکانبن بۆ گەیاندنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.


AM:09:17:21/06/2021