نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبونەوەی لەگەڵ شاعەبدوڵڵا پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی ئوردن کرد و لەگەڵ شا عه‌بدوڵا، شای ئوردن كۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی لەبارەی  کۆبونەوەکەی لەگەڵ پادشای ئوردن بڵاوکردەوە و رایگەیاند" خۆشحاڵ بووم بەکۆبونەوەمان لەگەڵ شا عەبدوڵای و، پادشای ئوردن بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی ئوردن و هاوکاری دوولایەنە لەپرسە ئابوری و ئاستەنگییە هەرێمی و ناوچەییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەدا چەند بابەتێکی دیکە کە جێگەی بایەخی هەردولا بوون گفتوگۆیان لەسەر کراوە، هەرێمی کوردستان بوونی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ شانشینی ئوردن بەرزدەنرخێنێت و کار دەکەن بۆ پتەوتکردنی ئەو پەیوەندییانە. 


PM:03:01:23/06/2021