مینحەی مانگانە بۆ ژمارەیەک زیندانی دیکەی سیاسی خەرج دەکرێت

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی قۆناغی دووەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوکردەوە کە ژمارەیان ١٩٧ کەسە.

عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی ناوەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (٤۷٤) لە رێکەوتی ۲٤ / ٦ / ٢٠٢١ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (۱۹۷) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی دووەم ئەو  کەسانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی ۲٠۲۱".

ئەوەش هاتووە، ئەو زیندانیە سیاسیانە ئاگادار كراونەتەوە كە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

PM:09:03:24/06/2021