دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر هێرشەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

دژه تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سێ درۆن بەر خانوی هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر کەوتن".

دژه تیرۆری کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانوی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە، هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە" دروشمی (السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و) لەسەر باڵی درۆنەکان نوسراوە".

دژه تیرۆری کوردستان باسی لەوەشکردوە، لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەمو لایەک ئاشکرا دەکەن.


PM:03:41:26/06/2021