وەهاب هەڵەبجەی لەبری پۆڵاد شێخ جەنگی وەک بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر دەستبەکاربوو

دوای ئەوەی گرژی و ناکۆکی لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی دروستبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەهاب هەڵەبجەی وەک فەرماندەی نوێی هێزی دژە تیرۆری سلێمانی لە جیاتی پۆڵاد شێخ جەنگی دەستبەکاربوو.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ یەکشەممە وەهاب هەڵەبجەیی وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانی لەجیاتی پۆڵاد شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی دەستبەکاربوو.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بەردەوام دەبێت لە گۆڕانکارییەکان وەک، پۆلیس و ئاسایش و فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و سەرجەم ئەو پۆستانەی بەدەست یەکێتییەوەن گۆڕانکاریی دەکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەژی ئەمین بەشێوەیەکی کاتی کرا بە بەرپرسی دەزگای ئاژانسی زانیاری یەکێتی، دواتریش هێزێکی ئەمنی لەگەڵ ئیدارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی هەندێک گۆڕانکارییان لە بەرپرسی بەش و کارمەندەکاندا کرد.


PM:03:18:11/07/2021