ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەشێکی تر لەڕۆژنامەنوس‌ و چالاکوانانی بادینان بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ دادگاییكردنی بەشێكی تر لە گیراوانی بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت. 

لەمبارەیەوە كه‌سوكاری زیندانیانی ناوچەی بادینان راگه‌یه‌ندراوێكی بەپەلەیان ئاڕاستەی گشت هاوڵاتیان و توێژە جیاوازەکان کرد و دەڵێن" ئەمڕۆ نۆ چالاکوان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی‌ و سیخوڕییکردن بۆ ئەمریكا، بەریتانیا، مستەفا کازمی‌ و بەرهەم ساڵح دادگایی دەکرێن".

لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە گشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان‌ و خەڵکی مەدەنی دەکەن، لە دادگای دوی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن‌ و بەرگریی لەچالاکوانان بکەن.


AM:08:56:12/07/2021