وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایدەگەیێنێت" ئەو کێشەیەی ئەمڕۆ لە وێستگەی گازی کۆرمۆر روویدا چارەسەرکرا و بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا ئاسایی بووەوە".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەروونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژێر ١١:٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وێستگەی کۆرمۆری گازی لە کارکردن وەستا، دەستبەجێ کارمەندانی بەشی چاکسازی هەستاون بە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە و لە ماوەی نیو کاتژێردا کێشەکە چارەسەرکرا".

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا وێستگەی کۆرمۆر خرایەوەگەڕ و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا ئاسایی بوەوە.
 
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبەشێکی تری ڕونکردنەوەکەدا ئەوەشی خستوەتەڕو، دەستخۆشی لە تیمە ماندونەناسەکانیان دەکەن، کە هەمو کاتێک توانیویانە بە زووترین کات ئەم کێشە هونەریانە چارەسەر بکەن. 


PM:07:19:13/07/2021