وێنە.. جێگری فەرماندەی گشتی دژە تیرۆر دیاریکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢١ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، جێگری فەرماندەی گشتی دژە تیرۆر دیاریکرا.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ 
بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی (لەشکر پشدەری - قەڵادزێی) وەک جێگری وەهاب هەڵەبجەی فەرماندەی گشتی دژەتیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دیاریکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری وەهاب هەڵەبجەی وەک بەرپرسی دژەتیرۆر ناساند‌.


PM:08:55:14/07/2021