سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە پەیامێکیدا وەکو ئاماژەیەک بۆ بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ڕایدەگەیەنێت" چاک ٢٠٠ ملیار‌و قەیرانەکانی کارەباو ئاو‌و بەنزین‌و بێ‌کاری گەنجان لەبیر خەڵک دەبەنەوە".
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" چاك ٢٠٠ ملیار، قه‌یرانه‌كانی كاره‌با، ئاو، به‌نزین و بێكاری گه‌نجان له بیر خه‌ڵك ده‌به‌نه‌وه، دوای ٣٠ ساڵ له درۆ و دروستكردنی قه‌یران بۆ هاوڵاتییان، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێی وایه هه‌مان درۆی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا دوباره بكه‌ره‌وه، ئه‌وا ئێستاش خه‌ڵك به‌هه‌مانشێوه باوه‌ڕیان پێده‌كات".
راشیگه‌یاند" له‌هه‌موو دونیا حیزب خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵكه، كه‌چی هه‌رچی حیزبی كوردی ته‌قلیدی به‌رده‌وام خه‌ریكی دروستكردنی كیشه‌یه بۆ هاوڵاتیان و له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكه، دوای هه‌ڵبژاردنیش ئه‌مانه‌ی گوایه ناكۆكییان هه‌یه، دیسانه‌وه هه‌مویان وه‌ك برا رێكده‌كه‌ونه‌وه و كێكه‌كه به‌ش ده‌كه‌نه‌وه".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ باس لەوەش دەکات، نه‌وه‌ی نوێ به‌رده‌وامه له خزمه‌ت و نیشاندانی نمونه‌یه‌كی جیاوازی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی، ئه‌ویش سه‌رقاڵبونه به كێشه‌ی خه‌ڵكه‌وه، نه‌ك سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به كێشه‌ی ناو حیزبه‌كانه‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید له کۆتایی پەیامەکەیدا ده‌شڵێت" مه‌هێڵن ده‌سه‌ڵات هاتنی ٢٠٠ ملیاره‌كه و گرانبونی به‌نزین، نه‌بونی ئاو، كاره‌با و ده‌یان قه‌یرانی دیكه‌تان له بیربباته‌وه له‌م پێش هه‌ڵبژاردنه، ٣٠ ساڵه هیچتان بۆ ناكه‌ن، چوار ساڵی رابردوی دوای هه‌ڵبژاردن هیچیان بۆ نه‌كردون، ئێستاش پێش هه‌ڵبژاردن نه‌ك هیچتان بۆ ناكه‌ن، به‌ڵكو سه‌رقاڵیشتان ده‌كه‌ن به كێشه‌ی خۆیانه‌وه".