دوای جەژن دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گەنمی جوتیاران ده‌ستپێده‌كات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" وەجبەی یەكەمی چەكی گەنمی جوتیارانی سالی ٢٠٢١ دابەش دەكرێت". 

نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند" چه‌كی پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م چه‌كه‌كانیان گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، دوای پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاره‌كاندا".

ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ پارێزگای هەولێر بڕی یەك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و بۆ سلێمانی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و بۆ دهۆك یەك ملیار دینارە.


PM:11:31:14/07/2021