ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بەهۆ هەڵکشانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری ئاگادارکردەوە.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لە راگەیاندنێکدا دەڵێت :
یه‌كه‌م: پێویستە سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی، جێبەجێبکەن، بەتایبەتی بەستنی (ماسک) و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، هیچ هاووڵاتییەک بۆ راییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییه بە بێ بەستنی (ماسک) بچێتە هیچ فەرمانگە و دامودەزگایەک، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک، سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
دووه‌م: سبه‌ی یه‌كشه‌مه، یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانه، دوای پشووی رۆژانی جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی جه‌ژن و رێكخستنی مه‌راسیمی تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک، سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.