لەسەر دۆخی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندەکان کۆدەبێتەوە

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دەباشان لە ماڵی تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتی لەسەرتاسەری کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەوکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆ کردن لەسەر بارودۆخی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەتایبەتی دوای ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی".

(سپی) زانیوێتی، کە کۆبوونەوەکە لەلایەن مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێکخراوە، بۆ گەیاندنی تێبینی و ڕەخنەکانی بەرپرسی مەڵبەندەکان، بە هاوسەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە کە دوایی ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بەتەنها لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستن و بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

٨ ی تەموز ناکۆکییەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی لەسەر دەسەڵات تەقییەوەو بافڵ تاڵەبانی بەرپرسی دەزگاکانی زانیاری و دژەتیرۆری گۆڕی و لە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسیشدا تەواوی دەسەڵاتەکان لە لاهور جەنگی سەندرایەوەو درا بە بافڵ تاڵەبانی، تا ئیستاش پا تێپەڕیبوونی زیاتر لەدوو هەفتە ئەو ناکۆکییانە درێژەیان هەیەو هەموو رۆژێک دراوی نوێ دێتە ناو ئەو ناکۆکیانەوە.


PM:07:04:26/07/2021