تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ٣٢ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١٤٧ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٣١ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ٢٢ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و یەک حاڵەتی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارنەکراوە.