ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ سنوری هەردوو گوندی مژێ و سپیندارێی سەر بە ناحیەی دێرەلوك لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بەچڕی بۆردومانكرد.
تا ئێستا لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە، بەڵام لە بەر نزیكی شوێنی بۆردومانەكە ترسێكی زۆری لای هاوڵاتیانی هەردوو گوندەکە دروستكردووە.