ئەمڕۆ سێشەممە سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سێ داواكاری ئاراسته‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌بی سیاسی كردووه، رایگه‌یاندووه" به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانینه بارودۆخی نه‌خوازراوی ئێستای ناوخۆی یه‌كێتی كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و ناكرێت له‌مه زیاتر ته‌شه‌نه بكات".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئه‌م سێ داواكارییه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
1-پێویسته ده‌ستبه‌جێ میدیای ره‌سمی یه‌كێتی دووربخرێته‌وه له ململانێی ناوخۆ، ده‌بێت میدیای یه‌كێتی رۆڵی هێوركردنه‌وه و یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆیی ببینێت.
2-پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی چه‌كدار بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه ململانێی ناوخۆی حزب به‌كارنه‌هێنرێت.
3-ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته بۆیه پێویسته له زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێ و ته‌واوی كێشه‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌ن رێگاچاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد لەکۆتایی پەیامەکەیدا هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی" به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای (ی.ن.ك) به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بات".