ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر لە ئاست پەرەسەندن و بەرفراوانبوونی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قوربانییەکانی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو داوای پابەندبوونی زیاتر بە ماسک و رێوشوێنەکانی تری خۆپارێزی دەکات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیی گشتیی شاره‌كه‌مان و به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازراوه‌ی كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندی خێرای زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووه‌ته ئاراوه و رۆژ لە دوای رۆژ مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌رگیانی هاووڵاتییان لە هەڵکشان دایە، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە و بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانی هاووڵاتییان، بۆیه داوا له هاووڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ین لە پێناو پاراستنی خۆیان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك).
دووه‌م/ له ئه‌مڕۆوه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كانی راسپاردووه، چاودێری و به‌دواداچوونی ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، سه‌نته‌ری بازاڕ، بازاڕه میللیه‌كان، ماركێت، مینی ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه، هۆڵه وه‌رزشیه‌كان، نۆرینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان، سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، رێستۆرانتی باخچه‌كان و شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، شوفێرانی تاكسی، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ی نه‌به‌ستابێت، رێككاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك) و دروستنه‌كردنی گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی، هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاووڵاتییه‌ك بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی به‌بێ به‌ستنی (ماسك) بچێته نێو هیچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگایه‌كی حكومی، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی له‌و بڕیاره بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.
چواره‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مه‌ترسیه‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووه‌تەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كان لە سنووری سه‌رجه‌م قائیمقامیەتەکانی لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتییه‌كان بەردەوام ده‌بێت، هه‌ر بۆیه هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به تایبه‌تی نه‌به‌ستانی (ماسك) ناچارین رێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر