چەکدارانی داعش لە مەخمور هاوڵاتیەک سەردەبڕن


چەکدارانی داعش لە گوندی غازری سنووری شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخمور، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵێ‌تی دەڕفێنن، یەکێکیان سەردەبڕن.

 لە سنوری مەخمور، فەرماندەی یەکێتی نیشتمانی کوردستیان بە غازی فەیسەڵ لە راگەیاندنێکدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە دەڵێت" شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە گوندی غازری سنووری شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخمور، هاوڵاتیەکیان لە نەتەوەی عەرەب بە ناوی خالد نەجم عەبدوڵایان سەربڕیوە".

ئەو فەرماندەیە دەشڵیت "هەر شەوی ڕابردوو داعش هاوڵاتیەکی کوردیان لە گوندی ئیبراهیم باولی سەر بە شارەدێی قەراج بە ناوی ڕەمەزان محەمەد وەلید، بەرەو شاخی قەرەچوغ ڕفاندووە”.

هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکانی سنوورەکە سەرقاڵی گەڕانین بە دوای چەکدارانی داعش و دۆزینەوەی رفێندراوەکان.
ماوەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان لە هەڵکشاندایەو خاڵی پێشکنین دادەنێن و هاوڵاتیان دەڕفێنن و هێڕش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان.



PM:03:30:09/08/2021