یەبەشە لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی شنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی شنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" روداوەکە شەهید و برینداری لێکەوتوەتەوە و وردەکاریەکەی بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە". 

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ کاتژمێر 12:10ی نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی تورکیا، لە ئاسمانەوە هێرشی کردەسەر شنگال، ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شەهید و بریندارمان هەیە".

باسی لەوەشکردووە، لە ڕۆژانی داهاتو زانیاریی بەرفراوانتر لەسەر ئەو هێرشە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە. 


PM:03:41:16/08/2021