بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەشی دووەمی پارەی گەنمی رادەستکراو بەسایلۆکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بەشی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دراوە و لە نزیكترین كاتدا رێككاری ئیداری بۆ دابەشكرنی پارەكە دەگیرێتەبەر". 

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی یەك ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە، ٩٥٠ ملیۆن بۆ هەولێر و ١٥٠ ملیۆنیش بۆ جوتیارانی دهۆك دابینكراوە. 


PM:05:47:16/08/2021