فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو نەخۆشخانەیە بۆ پێداویستی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب، دروستکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا".
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٢:٠٠، بە چاودێریی و ڕێکخستنی فڕۆکەیەکی تورکیا، فڕۆکەی جەنگی نەخۆشخانەی سکێن-ی شەنگالی بۆردوومان کرد".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئەو نەخۆشخانە لە ژێر پاراستنی یەبەشەدا، بۆ پێداویستی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب، دروستکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا".
یەبەشە، دەشڵێت" ئەو نەخۆشخانەیە لە خزمەتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و گەلی شەنگالدا بوو، دەوڵەتی تورکیا، دوای هێرشی ١٦ی ئاب، ئەمڕۆش هێرشیکردەوە سەر شەنگال، ئەو هێرشە شەهید و برینداری لێکەوتەوە، هەتا ئێستا شەهید و بریندار هەن، کە لەبن داروپەردووی نەخۆشخانەکەدا ماون و دەرنەهێندراون".
باسی لەوەشکردووە، لە ماوەکانی داهاتوودا، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە، ڕاگەیەندراوێک بە بەرفراوانیی بڵاودەکاتەوە.