پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ سێ کەس بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیرکران".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" دوای ئاگادارکردنەوەمان لە بوونی دوو حاڵەتی دزیکردنی زێڕ و پارە لە گەڕەکی مامۆستایان، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانرا بە کەمتر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان ناویان (م. خ. ح) و (ح. غ. ح) و (د. ز. ح)ە و هەرسێکیان دانیان بە تاوانەکەیاندانەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٣٣)ی یاسای سزادانی عێراقی راگیران.