سلێمانی چی بەسەرهاتووە:
٤٥ هەزار پارچە زەوی لەلایەن دژە تیرۆرەو فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ فرۆشراوە


پەرلەمانتارێکی کوردستان رسواییەکی گەورەی سلێمانی ئاشکرا دەکات و ئاشکرای دەکات کە نزیکی ٤٥ هەزار پارچە زەوی لەلایەن دژەتیرۆر و فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی پێشمەرگەی یەکێتی یەوە بە نایاسایی تەخشان و پەخشان کراوە.

عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" سلێمانی چی بەسەر ھاتوە!ماوەیەکی زۆرە بەدواداچون دەکەین بۆ دۆسیەی زەوی لە سلێمانی. بۆ چەندین دۆسیە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی کۆبومەوە..  داگیرکردن و ھەڵسوکەت پێکردن و تەخاشان و پەخشانکردن و فرۆشتنی نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی نایاسایی لە لایەن دژە تیریۆرو بەناوی فەرماندەیی پێشمەرگە( ھێزەکانی ٧٠) ".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " ئێستا قەلەقی و گرفتی بۆ ھەزاران ھاوڵاتی دروستکردوە کە کڕیویانەو تێوەگلانی بەڕێوبەری ناحیەو چەند بەرپرسێکی دیکە.گەندەڵی گەورە لە زەوی ئەو گوندانەی ھاتونەتە نێو  سنوری شارەوانی، ھەبوونی فەرمانگەی زەوی و زار لەنێو فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠، کە ھەڵسوکەت بەزەوی دەکەن و شارەوانی لێی ئاگادار نییە".

دروستکردنی سەدان مەخزەن بەبێ مۆڵەت، دروستکردنی ١٨ پرۆژەی مەخزەن بە مۆڵەتی وەبەرھێنان و (١٠ پرۆژەی مەخزەن) ی دیکەش بەڕێوەیە!".

لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت" مەخزەنێک دروستبکەن بە (٥٠ ھەزار دۆلار) پێنج دەفتەر و بیدەن بە (٤٠٠ ھەزار دۆلار) چل دەفتەر! پرۆژەیەکمان ئامادەکردوە کە حکومەت خۆی ئەمە بکات و نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داھات بۆ شارەوانی سلێمانی دەبێت".

سەبارەی بە رێگای ١٠٠ مەتری سلێمانی " ڕێگریکردن لە پێدانی پرۆژە لە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری تاوەکو ئەو کاتەی ماستەر پلانێکی شایستە لەلایەن حکومەتەوە دروستدەکرێت و سەوزایی و خزمەتگوزاریەکان جێگیر دەکرێن".



PM:08:14:30/08/2021