لاهور شێخ جەنگی: پارتی حکومەتی بەعسی زۆر لە خوێنی شەهیدانی یەکێتی و هاونیشتیمانیانی خۆیان پێ باشترە

لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی ٣١ ئابدا پەیامێکی بڵاوکردە و دەڵێت" راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوە دەردەخات، کە پارتی حکومەتی بەعسی زۆر لە خوێنی شەهیدانی یەکێتی و هاونیشتیمانیانی خۆیان پێ باشترە".

لاهور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا لەژێر ناونیشانی (بۆ دەبێت یادی خیانەتی ٣١ی ئاب بکەینەوە؟) ئاماژەی بەوەکردووە" 
کاتێک یادی خیانەتی ٣١ی ئاب دەکەینەوە، بۆچی برادەرانی پارتی ئەوەندە قەڵس دەبن، لەکاتێکدا ئەو رۆژە لە مێژووی کورددا بەخیانەتێکی حاشا هەڵنەگر تۆمارکراوە و  کەسیش ناتوانێت نکوڵی لێبکات".

دەشڵێت" باشترە پارتی بزانێت یادکردنەوەی ئێمەش بۆ بریندارکردنی لایەنی بەرامبەر نییە بەو خیانەتە، ئەوەندەی بۆ رێزگرتنە لە خوێنی ئەو شەهیدانەی کە بەناحەق خوێنیان رژاوە و تائێستاش زۆریان تەرمەکانیان نادیارە".

لاهور شێخ جەنگی لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەیدا لەبارەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی باس لەوە دەکات، راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی  ئەوە دەردەخات، کە پارتی حکومەتی بەعسی زۆر لە خوێنی شەهیدانی یەکێتی و هاونیشتیمانیانی خۆیان پێ باشترە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

بۆ دەبێت یادی خیانەتی ٣١ی ئاب بکەینەوە؟

کاتێک یادی خیانەتی ٣١ی ئاب دەکەینەوە، بۆچی برادەرانی پارتی ئەوەندە قەڵس دەبن، لەکاتێکدا ئەو رۆژە لە مێژووی کورددا بەخیانەتێکی حاشا هەڵنەگر تۆمارکراوە و  کەسیش ناتوانێت نکوڵی لێبکات، باشترە پارتی بزانێت یادکردنەوەی ئێمەش بۆ بریندارکردنی لایەنی بەرامبەر نییە بەو خیانەتە،  ئەوەندەی بۆ رێزگرتنە لە خوێنی ئەو شەهیدانەی کە بەناحەق خوێنیان رژاوە و تائێستاش زۆریان تەرمەکانیان نادیارە.

راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی  ئەوە دەردەخات، کە پارتی حکومەتی بەعسی زۆر لە خوێنی شەهیدانی یەکێتی و هاونیشتیمانیانی خۆیان پێ باشترە.

باشترە پارتی و شوێنکەوتەکانیان لەوە تێبگەن یادکردنەوەی خیانەتی ٣١ی ئاب، بۆ بیرهێنانەوە و دەرس وەرگرتنە بۆ نەوەکانی داهاتوو کە ناکرێت و نابێت لە پێناو دەسەڵات و یەکلایکردنەوەی کێشەی حزبی هەرگیز پەنا بەرین بۆ دوژمنانی گەلەکەمان، چونکە ئەوان دوژمنی گەل و خاکی کوردستانن و خۆیان مەڵاسداوە و هەمیشە باوەشیان کراوەیە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە ئامادەن گەلەکەمان بفرۆشن.

لە بیریشمان نەچێت ناوچەکە بەگۆرانکاری گەورەدا تێدەپەرێت و بێباک بوون بەرامبەر ئەوەی دەگوزەرێت مەترسی گەورە لەسەر هەرێمەکەمان و چارەنوسی میللەتەکەمان دروستدەکات.

حەق وایە لە یادی ئەم خیانەتە گەورەیەدا بۆ جارێکیش بێت بەرژەوەندی میللەت بخەینە پێش بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و بنەماڵەوە، ئەگینا خیانەتکردن و نۆکەری بۆ بێگانە دەبێتە نەریت و بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەشەوە ناوەستێتەوە و بەردەوامی دەبێت، کە ئەوەش تەنها لە سوودی ئەو گەلەگورگانەیە کە بە دیارمانەوە وەستاون.

بۆیە تکایە میللەت لەوە زیاتر نیگەران مەکەن، میللەتەکەمان ناچار مەکەن کە بۆ مانەوەی شکۆی خۆی و پاراستنی ئەوەی کە ماوە هەڵوێست وەربگرێت و بە یەکجاری بتانخاتەوە باوەشی گەلەگورگەکان، چونکە هیچ هێز و دەسەڵاتێک ناتوانێت لەبەردەم هێزی گەل خۆی ڕابگرێت.بە هیوای ئەوەی کە خیانەتکاران دەرسیان وەرگرتبێت لەو کارە قێزەونەی کە ئەنجامیانداوە.

دروود بۆ گیانی پاکی هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه‌ و كادر و هاووڵاتییانه‌ی کە لە ٣١ـی ئابدا به ‌ده‌ستی غه‌در شه‌هید و بێسه‌روشوێن كران، دروود بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی و ئازادیی کوردستان. 


PM:07:16:31/08/2021