سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیاند" توركیا نزیكەی ٦٠ كۆچبەری كوردی ڕادەستی ھێزەكانی بەرەی نوسڕە لە سوریا كردووە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكەی ٦٠ كۆچبەری ھەرێمی كوردستان كە خەڵكی سلێمانی و ڕانیە و قەڵادزێن لە شاری ئیزمیر لە توركیا دەستگیركران".
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند" لەبەرئەوەی ئەو كۆچبەرانە خۆیان بە خەڵكی سوریا ناساندووە، لەلایەن توركیاوە ڕادەستی ھێزەكانی بەرەی نوسڕە لە عەزاز كراون."
ئاری جەلال، وتیشی " نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەو پرسە ئاگادار كراوەتەوە، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەو كۆچبەران بۆ ھەرێمی كوردستان بگەڕێنرێنەوە".