ڤیدیۆ.. زانیاری ورد لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە

پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا زانیاری وردی لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە. 
پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردنەکان کە رێکخراوێکی سەربەخۆیی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و دیموکراسیە لە ڤیدیۆیەکدا لەبارەی هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی یاسایی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ هەر (١٨) پارێزگاکەی عیراق دابەشکراوە بۆ (٨٣) بازنەی هەڵبژاردن، هەر پارێزگایەکیش بەپێی ژمارەی دانیشتوان دابەشکراوە بۆ چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن".

ڕوونیشیکردەوە، لە هەر بازنەیەکیشدا یەک کورسی کۆتا بۆ ژنان جێگیرکراوە، هاوکات ژمارەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا (٢٥.١٣٩.٣٧٥) کەسە. 

بڕیارە ڕۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت. 


PM:03:28:01/09/2021