رێکخراوێک ئۆپێک پلەس بەرهەمهێنان زیاد ناکات

رێکخراوی ئۆپێک پلەس بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتی پێشووی بەرهەمهێنانی نەوت و رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیادە دەخاتە بازاڕەوە وەک لە سەرەتای ئابدا دەستیپێکرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، وەزیرانی نەوت ڕەزامەندییان نیشان دا بە درێژکردنەوەی پلانی زیادکردنی وردە وردەی بەرهەمی ڕۆژانەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل  بۆ هەموو مانگێک، لەگەڵ درێژکردنەوەی وادەی قەرەبووکردنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی پابەند نەبوون بە ئاستی بەرهەمهێنانەوە تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم.  

رێکخراوەکە بڕیاری دا ڕۆژی ٤ ی تشرینی یەکەم کۆبوونەوەی داهاتووی ڕێکخراوەکە بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتی بەرهەمهێنان، سازبکەن. 
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧١ دۆلار و ٤٤ سەنتە، یەک بەرمیلی خاوی ئەمەریکی ٦٨ دۆلار و ٣٨ سەنتە، بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کەمێک دابەزیووە.



PM:08:49:01/09/2021