سبەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان‌ و هەڵبژاردنی پەرلەمان سەردانی ئێران دەکات

بڕیارە سبەی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

سبەی یەکشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی( ماوە بۆ درێژکراوەی) هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئێران کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ( سپی)  ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانەوە و پێشتریش سەرۆکی هەرێم پەیامی دڵنیایی داوەتە ئێران کە هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران و مەبەستیانە پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت، و ئامانجێکی تریشی سەردانەکە رەزامەندی پێشاندانی ئێرانە لەمەڕ دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.



PM:10:41:04/05/2024