ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لەكاتی مه‌له‌كردن دوو هاوڵاتی لە بەنداوی سماقوڵی لە سنووری کۆیە خنکان.
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی به‌رگری شارستانی كۆیه ڕایگەیاند" دوو هاوڵاتی لە بەنداوی سماقوڵی خنكان كە پێشبڕكێیان كردووە و تەندرووستی دوو هاووڵاتی دیكەش ناجێگیرە".
ئاشکراشیکرد، ئەو دوو کەسە دانیشتووی دارەتوو بوون، بۆ گەشتكردن سەردانی بەنداوی سماقوڵیان كردووە، لە ئێستاشدا تەرمەكانیان لە پزیشكی دادی كۆیەیە.