رێکخراوی جاسەنە سمینارێک لەبارەی گیراوەکانی بادینانەوە سازدەکات


رێکخراوی جاسنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا، رۆژی یەک شەممە ٥ ئەیلول سمینارێک بە ناونیشانی ( دیوێکی تری گفتوگۆ لەبارەی رۆژنامەنووس و چالاکوانە گیراوەکانی بادینانەوە) سازدەکات.

ئەو سمینارە کە لە دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان یەک شەممە کاتژمێر ٤:٣٠ سازدەکرێت، هەر یەک لە دکتۆر، دارا محەمەد( دکتۆرا لەبواری فەلسەفە)و،  پەیمان عیزدین( یاساناس)و ،  کارزان فازل (بەرێوەبەری ریکخراوی dhrd).)و،  شوان محەمەد (رۆژنامەنووس) بەشدای دەکەن.

رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا رۆژی ٦ ی ئایاری ٢٠٢١ مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە. رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە و، ئامانجی  دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەری و ئازادی سۆشیال میدیایە.



PM:06:28:04/09/2021