داواکاری گشتی هەرێم لەسەر دۆسیەی (گۆڤەند) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

داواکاری گشتی هەرێم لەسەر دۆسیەی (گۆڤەند) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوای ئەوەی بەهۆی دۆسیەی گۆڤەند سەدان گەنج بوونە قوربانی، بۆیە بڕیاردراوە لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیەدا دەستپێبکات بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو كەسانەی لەو كەیسەدا دەستیان هەیە". 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ئەمرۆ رێكەوتی 5/9/2021 بە سەر پەرشتی بەرێز دادوەر (ئازاد حسن احمد ) سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەك ئەنجام درا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی بە ئامادەبونی بەرێزان نوێنەری ئەم شوێنانەی خوارەوە :
بەرێز (سلێمان محسن ) بەرێوەبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ .

بەرێز مقدەم (فرمان محمد مولود) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر .
بەرێز دادوەر (مروان برهان ) بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی هەولێر .

بەرێز دادوەر (پشتیوان سمكۆ) بەرپرسی مافی گشتی هەولێر .

بەرێز دادوەر (خەلات نجم الدین موفتی ) بەرپرسی پەیوەندیاكان لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی .

بەرێز دادوەر (ئاریان نورالدین) ئەندامی دەستەی مافی گشتی لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی .

وێرای سەر كۆنە كردنی ئەم كارە نەشیاوەی دەربارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە كەسێك بە ناوی (گۆڤەند) بلاوی كردۆتەوە لە سۆشیال میدیا بەم دواییە كە(استهتاره ) بەو ئافرەتان و پیاوانەی كە لە گرتە ڤیدیۆكان ناویان هاتووە ...

بریار درا بە پێك هێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی ئەم بابەتە و چەند رێكارێكی یاسایی دژ بەو كەسە بگرێتە بەر.
یه كه ی
‏‎راگه یاندن و په یوندیه كانی
‏‎سه روكایه تی داواكاری گشتی


PM:05:40:05/09/2021