لە هەرێمی کوردستان نرخی حەج و عەمرە کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێم نرخی عومرەی کەم کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە هەزار و ٥٠٠ دۆلارەوە کراوەتەوە هەزار دۆلار". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەگرتنە بەری چەند رێکارێک و پەیوەندی لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی و کۆمپانیای فرۆکەوانی عێراقی و ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بەگواستنەوەی عەمرەکاران توانرا نرخی عومرە لە بەشێکی کۆمپانیاکان داشکێندرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی ھەرێم باسی لەوەشکردووە، پێشتر نرخی عەمرە بۆ ھەر عەمرەکارێک نزیکەی (١٥٠٠) دۆلاری ئەمریکی بوو واتە "١٥ وەرەقە" بەڵام ئێستادا لە بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان نرخی عەمرە بۆ (١٠٠) دۆلار کەمکرایەوە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بەردەوام دەبین بۆ گرتنەبەری ھەر رێکار و ھاوکاریەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانەی نرخەکانی عەمرە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان و عەمرەکاران دادەبەزێنن، بۆئەمەش پلانی تر لەبەردەستدایە.


PM:07:07:05/09/2021