ئێران تۆبپارانی بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
ئەم بەیانییە ٩ ی ئەیلول کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە تۆپباران بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەلآتی کوردستانی کردووە لە ناوچەی باڵەکایەتی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکەوە بە " سپی " راگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەیانی ئەمڕۆ بە تۆپی دوورهاوێژ دەستی بە تۆبارانکردنی بارەگاکانی حیزبی دیموکرات و حیزبەکانی تری کردووە لە ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر.
تا ئێستا زیان و زەرەری ئەو بۆردومانە نەزانراوە و تا کەمێک لەمەوپێشیش بەردەوام بوو.
تۆپبارانی ئێرانی دوای ئەو هەڕەشانە دێت کە بەرپرسە سەربازیەکانی ئەو ولآتە ماوەی هەفتەیەکە لە هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی دەکەن کە لەهەرێمی نیشتەجێن.
AM:09:50:09/09/2021