دادگای باڵای عێراق لەبارەی شێوازی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" پێویستە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا لە پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت".
دادگای باڵای عێراق لە بڕیارێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دەبێت ئەنجامی دەنگدانی گشتی و تایبەت لە دوای ٢٤ کاتژمێر لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کۆمسیۆن لەیەک رۆژدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی رابگەیەنێت، چونکە راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت پێش دەنگدانی گشتی کاریگەری لەسەر دەنگدەران دەبێت.