نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مریكى كۆبوه‌وه و له میانی كۆبوونه‌وه‌کەدا شاندێكەی سێنات رایانگه‌یاند" ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌دات".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆر جۆنى ئێرنتس و سیناتۆر تێد باد و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانیان كۆبوه‌ته‌وه و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێكران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شانده‌كه به‌رده‌وامی پشتیگری ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوپاتكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا" ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك بایه‌خ و گرنگى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، هه‌روه‌ها ستایشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌یان له تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری عێراقدا كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به هاریكاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرده‌وه".