ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاتی دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى دیاریکرد

بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێ بکاتەوە.

فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردەوە، رۆژى دووشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە. 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوەکەدا کارنامەی کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی دووشەممە بڵاونەکردۆتەوە. 


PM:07:30:17/09/2021